وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ جارێکی دیکە بەهۆی گرفتی تەکنیکی هەناردەکردنی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ڕاگیرا و بەهۆیەوە دوو هەزار و 500 مێگاوات کارەبا کەم بووەوە.
دەقی ڕووکردنەوەکە:
روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەباوە
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ رێکەوتی 25ی شوباتی 2025 بە هۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە هەناردەی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ڕاگیرا.
بە هۆیەوە 2500 مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە. تیمەکانی هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی کارەبا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن .