بڵاوە بە خێمەکەی عەربەت کرا

ڕێگەی عەربەت بە ڕوی تانکەرەکاندا کرایەوە و بڵاوە بە خێمەی مامۆستایانی ناڕازی کرا.

ئەمشەو بڵاوە بەو خێمەیەی مامۆستایان کرا کە لە شارۆچکەی عەربەت بۆ ڕێگرتن لە هاتووچۆی تانکەرەکانی نەوت دانرابوو و ڕێگەکە کرایەوە.

بەر لە کۆتاییهێنان بەو چالاکییە، ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی رایگەیاند، ژیانی مامۆستایان له‌ خێمه‌ی ناڕه‌زاییه‌كان له‌ سه‌ر رێگه‌ی عه‌ربه‌ت له‌ مه‌ترسیدایه‌.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “پشتگیری ته‌واوی خۆمان بۆ مامۆستایانی به‌هه‌ڵویست و سه‌ربڵند راده‌گه‌یه‌نین كه‌ له‌ ئێستادا خێمه‌یان هه‌ڵداوه‌” و ئەوەشیانخستەڕوو کە پاراستنی گیانیان له‌ ئه‌ستۆی هێزه‌ ئه‌منیه‌كاندایه‌ و هه‌ر ده‌ستدرێژیه‌ك بۆسه‌ریان به‌توندترین شێوه‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ و وه‌ڵامی خۆمانمان ده‌بێت.

پەیوەنیدر