دوای بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیانەی باسیان لە گیانلەدەستدانی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دەکرد، نووسینگەی سەرۆکی یەکێتی دەنگۆکانی ڕەتکردەوە.
ئەمشەو نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، “سەبارەت بەو هەواڵ و زانیارییە چەواشەکارانەی لەبارەی تەندروستی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بڵاوبووەتەوە، هەموولایەک دڵنیادەکەینەوە کە دۆخی تەندروستی بەڕێزیان زۆر باشە و لە ئێستادا سەرقاڵی بەڕێکردنی ژیانی رۆژانەی خۆیەتی”.
پێش ئەویش کەناڵی کوردسات، دەنگۆکەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی سەبارەت بە تەندروستی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بڵاوکراونەتەوە، ناڕاستن.
ئەم ڕوونکردنەوانەش دوای ئەوە هاتن کە چەند پەیجێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بانگەشەی ئەوەیان بڵاوکردەوە کە گوایە هێرۆخان کۆچی دوایی کردووە.