بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکردنی 35 بازرگانی بە 51 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە هەولێر و دهۆک ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند، لەژمارەیەک چالاکییدا لە چەند هەفتەی رابردوو، 35 بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە هەولێر و دهۆک دەستگیرکران کە ژمارەیەکیان بیانین و کاری بازرگانی نێودەوڵەتی بەماددەی هۆشبەرەوە دەکەن.
لە ڕاگەیەنەدراوەکەدا هاتووە کە بازرگانەکان “پاش وەرگرتنی زانیاری و بەدواداچوونی بەردەوام، هەروەها دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش” دەستگیرکراون و
ئەوەشخراوەتەڕوو کە لەو چالاکیانەدا دەست بەسەر 49 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر جۆری کریستاڵ و 2 کیلۆگرام لەجۆری هیرۆییندا گیراوە.
بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان راشیگەیاند، لە دادگا دۆسیەی تاوان بۆ تەواوی ئەو تۆمەتبارانە کراوەتەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.