وەرگەڕانی پاسێک ٤٣ قوربانی لێکەوتەوە

پاسێکی نەفەرهەڵگر وەرگەڕا و بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و 38ـی دیکەش برینداربوون.

درەنگی شەوی رابردوو (پێنج شەممە، 13ـی شوباتی 2025 ) پاسێکی کۆمپانیای ماردین سەیاحەت کە لە پارێزگای شرناخەوە بەرەو پارێزگای ئەرزڕووم دەڕۆیشت، لەسەر رێگەی چەولیگ- ئامەد وەرگەڕا.

دوای ئاگادارکردنەوەیان، تیمەکانی تەندروستی و فریاگوزاری گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.

ئەحمەد حەمدی ئوستا، پارێزگاری چەولیگ لە شوێنی رووداوەکە راگەیاند، لە رووداوەکەدا پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و 38 ـی دیکەش برینداربوون. 30 لە بریندارەکان گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی چەولیگ و هەشت برینداریش لە نەخۆشخانەکانی ئامەد و مەڵەتی چارەسەر وەردەگرن.

ئێوارەی پێنج شەممەش 13ـی شوباتی 2025 لەسەر رێگەی سەرەکیی شارۆچکەی پازارجیخ لە پارێزگای مەرەش. دوو ئۆتۆمبێل رووبەڕوو خۆیان بەیەکدی کێشا. لە ئەنجامدا چوار کەس دەستبەجێ گیانیان لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەفربارین لە سەرتاسەری باکووری کوردستان بەردەوامە و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان ئاگاداری هاووڵاتیان دەکەنەوە، لەکاتی گەشتکردندا پابەندی رێنماییەکان بن.

پەیوەنیدر