کوێربوونی کات بریتییە لە نەتوانینی ژماردنی ئەوکاتەی بەسەرتدا تێپەڕیوە، یان دانانی کات بۆ جێبەجیکردنی ئەو شتەی دێتەبەردەمت، یان دیاریکردنی کاتی بۆ کارێک کە بەنیازیت بیکەیت بەڵام هیچ سەرکەوتوونابیت.
هەریەک لە ئێمە ناوبەناو کاتەکانی لەدەست دەدات، بەڵام خەمڵاندنی خراپی کات هەندێک جار دەتوانێت بگۆڕێت بۆ دووبارە نەبوونەوەی وادەکان و تەواونەکردنی ئەرکەکان لە کاتی خۆیدا بەبێ دواخستن و سەرقاڵکردن.
ئەو کەسانەی ئەم حاڵەتەیان هەیە بەدەست کوێربوونی کاتەوە دەناڵێنن.
کوێربوونی کات چییە؟
ئەم زاراوەیە ئاماژەیە بۆ بێتوانایی لە ناسینی چەند کات تێپەڕیوە، خەمڵاندنی ئەوەی کە شتێک چەند کات دەخایەنێت، یان تەنانەت پابەندبوون بە خشتەی کاتییەوە، یان خەمڵاندنی ئەو کاتەی کە پێویستە بۆ دەستپێکردن یان تەواوکردنی ئەرکەکان.
بەزۆری کوێربوونی کات لە ئەنجامی زیاد سەرنجدان و جەختکردنەوە ڕوودەدات، یان قوڵبوونەوەی تەواو لە بابەتێکدا کە هەموو شتێکی دیکەی دەوروبەرت پشتگوێ دەخەیت و هەستی کاتت لەدەست دەدەیت.
هەموو کەسێک لە هەندێک کاتدا تووشی تا ڕادەیەک “کوێربوونی کات” دەبێت، بەڵام ئەوانەی تووشی ADHD بوون زیاترن، چونکە بەزەحمەت خەمڵاندنیان هەیە کە شتێک چەند کات دەخایەنێت و شوێنپێی کات لەدەست دەدەن.
بەگشتی ئەو کەسانەی کە تووشی ADHD بوون بە نەتوانینی سەرنجدان و سەرقاڵبوون و بەفیڕۆدانی کاتێکی زۆر ناسراون، لە لایەکی ترەوە ئەو کەسانەی ئەم نەخۆشییەیان هەیە لەوانەیە زیاتر سەرنجیان لەسەر هەندێک چالاکیی هەبێت و هەست بە کاتەکە نەکەن.
بۆچی بەدەست “کوێربوونی کات” دەناڵێنین؟
مێشک بەردەوام لە نێوان دوو جۆر سەرنجدا دەگۆڕێت بەپێی ئەو دۆخەی تێیداین، کە پێی دەوترێت سەرنجی ئۆتۆماتیکی و سەرنجی ئاراستەکراو.
سەرنجی ئۆتۆماتیکی وەڵامی تۆڕێک دەداتەوە لە مێشکدا کە پێی دەوترێت دۆخی پێشوەختە، کە سیستەمی ئاسوودەیە بۆ تەرکیزکردن و ئەوەی بەکاریدەهێنیت کاتێک شتێک دەکەیت کە سەرنجڕاکێشە، وەک خۆبەخشین بە چالاکییەک کە خۆشت دەوێت ئەوە “کاتت لێدەدزێت” چونکە کاتێکی خۆش بەسەر دەبەیت. لە بنەڕەتدا سیستەمی کۆنترۆڵکردنی خێرایی تێکڕای مێشکتە.
“سەرنجی ئاراستەکراو” ئەوەیە کە بەکاری دەهێنین کاتێک سەرقاڵی ئەو شتانە دەبین کە دەبێ بیکەین، بەڵام مەرج نییە بمانەوێت بیکەین، ئەمەش دەتوانێت شتگەلێکی وەک گوێگرتن لە وتارێکی بێزارکەر بگرێتەوە، بەتایبەتی لە قوتابخانە یان زانکۆ، یان لە ڕێگەی ئیمەیڵەکانی کارەکەتەوە بڕۆ.
دیارترین نیشانەکانی کوێربوونی کات
نیشانەکانی کوێربوونی کات لە سووکەوە دەست پێدەکات تا توند، ئەمەش بەندە بە توندی نەخۆشی ADHD، هەروەها جۆری ئەو ژینگەیەی کە کەسەکە تێیدا دەژی.
لە دیارترین نیشانەکان:
زۆرجار لە چاوپێکەوتنەکان، کێشەی پابەندبوون بە خشتەکان و لەبیرکردنی ئەرکە گرنگەکانی وەک سەردانی پزیشک یان کۆبوونەوەی کار.
سەختی پلاندانان و دابەشکردنی ئەرکە گەورەکانی داهاتوو بەهۆی نەبوونی هەستێکی ڕوون بۆ چۆنیەتی تێپەڕبوونی کات.
دواکەوتنی بەردەوام، بەهۆی قەدر نەزانینی ئەو کاتەی کە پێویستە بۆ ئامادەکاری.
هەستکردن بەوەی کات زۆر خێرا یان زۆر بە هێواشی دەجووڵێت، ئەمەش وا دەکات پلاندانان قورس بێت.
چارەسەرکردن و ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکە:
پسپۆڕانی تەندروستی دەروونی ڕوونی دەکەنەوە کە چارەسەری کوێربوونی کات ڕەنگە لە سەرەتادا چارەسەری ڕەفتاری هۆشیاری (CBT) لەخۆبگرێت، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە پەرەپێدانی تواناکانی بەڕێوەبردنی کات و باشترکردنی هۆشیاری لە ئاستەنگەکانی پەیوەست بە کات.
لە هەندێک حاڵەتدا، ڕەنگە دەرمانی ADHD بەکاربهێنرێت، چونکە توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دەرمانی هاندەر مەیلیان هەیە بۆ باشترکردنی تێگەیشتن لە کات، وا بیردەکرێتەوە ئەمەش پەیوەندی بە ڕێکخستنی ئاستی دۆپامین لە مێشکدا هەیە، کە هۆرمۆنێکە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە سەرنجدان و تێگەیشتن لە کاتدا.