ئەنەکەسە لەهاوپەیمانی سووریا کشایەوە و وتەبێژی ئەنەکەسە دەڵێت”دەبێت کورد یەکدەنگ بێت”.
فەیسەڵ یوسف، وتەبێژی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریا”ئەنەکەسە”، ئەمرۆ پینجشەممە7ـی شوبات رایگەیاند، ئەنەکەسە لە هاوپەیمانی سووریا دەکشێتەوە، و بڕیاری کشانەوەکە لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆ لە قامیشلۆ بریاری لیدراوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، لەکۆبوونەوەکەدا جەختکراوەتەوە، کورد لە حکومەتی نوێی سووریا دەبێت بەیەک دەنگ و یەک هەڵوێست بەشداری بکات و لەچوارچێوەی شاندێکی هاوبەشی کورددا لە حکومەتی نوێی سووریابن.
هاوپەیمانی سووریا ئەو هێزانەی سووریا لە خۆدەگرێت كە لەلایەن توركیاوە پشتیوانی دەكرێن. و ئەنەکەسەش لەماوەکانی ڕابردوودا بەشێکبوو لەو هاوپەیمانێتییە و ئەمرۆ بریاری کشانەوەیان لەو هاوپەیمانێتیەدا.