سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی ئاڕاستەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتوو لە سلێمانی كرد و ڕایدەگەیەنێت، هه‌موومان پشتگیریی لێ ده‌كه‌ین و دەشڵێت: داوایان لێ ده‌كه‌م ڕه‌چاوی باری ته‌ندروستییان بكه‌ن و ده‌ست له مانگرتن هه‌ڵبگرن.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامەكەیدا بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتوو لە سلێمانی دەڵێت: چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه و شایسته دارایییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان داوایه‌كی ڕه‌وایه و هه‌موومان پشتگیریی لێ ده‌كه‌ین.
دەقی پەیامەكەی سەرۆكی هەرێم:
له نزیكه‌وه چاودێریی دۆخی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی مانگرتوو ده‌كه‌م كه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له سلێمانی بۆ داوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه، مانیان له خواردن گرتووه. چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه و شایسته دارایییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان داوایه‌كی ڕه‌وایه و هه‌موومان پشتگیریی لێ ده‌كه‌ین.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، ئێمه له سه‌رۆكایه‌تی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵێكی زۆرمان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی داوه. هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا خۆشبه‌ختانه له ئه‌نجامی گفتوگۆ و لێكگه‌یشتنی هه‌ردوولا و به هاوكاریی لایه‌نه په‌یوندیداره‌كان، هه‌مواری یاسای بودجه‌ی گشتیی فیدراڵی په‌سه‌ند كرا و ئومێدی چاره‌سه‌ری یه‌كجاریی پرسی مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
په‌یام و داواكاریی مامۆستایان و مووچه‌خۆران به‌گشتی، به ته‌واوی به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان گه‌یشتووه، بۆیه داوایان لێ ده‌كه‌م ڕه‌چاوی باری ته‌ندروستییان بكه‌ن و ده‌ست له مانگرتن هه‌ڵبگرن. هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه که هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق.