پێچەوانەی ئەو بەرزبوونەوە گەورەیەی کە هەفتەی ڕابردوو تۆماری کرد، نرخی زێڕ لە دەستپێکی ئەم هەفتەیەدا دابەزی.
ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا لە دوو هەزار و 804 دۆلارەوە بۆ دوو هەزار و 772 دۆلار دابەزی.
ئەمەش دوای ئەو هەڵکشانە مێژووییەی نرخی زێڕ هات کە هەفتەی ڕابردوو تۆماری کرد و هەر ئۆنسەیەک لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە دوو هەزار و 817 دۆلار.
لە لایەکی دیکەشەوە زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە مامەڵەی پێوەدەکرێت:
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 503 هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 587 هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 671 هەزار دینار