بانكی ڕافیده‌ین رایگه‌یاند، له‌ئه‌مڕۆوه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی (شوبات/2)ی خانه‌نشینانی سه‌ربازی و شارستانی ده‌كه‌ن و سه‌رجه‌م خانه‌نشینانیش ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی ماسته‌ركارته‌كانیانه‌وه بچن مووچه‌كانیان وه‌ربگرن.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی بانكی ڕافیده‌ین له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینان بۆ مانگی (شوبات/2)ی 2025 ده‌كه‌ن له‌ڕێگه‌ی ئامرازه‌كانی پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی ڕاگه‌یاند.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی ده‌ستیپێكردوه، ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی كه نامه‌ی كورتیان پێده‌گات ده‌توانن له هه‌ر كوێیه‌ك بن بچن بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌كانیان.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه تا ئێستا خانه‌نشینان و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌چاوه‌ڕوانی مووچه‌ی مانگی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2024 و مووچه‌ی مانگی (كانونی دوه‌م/1)ی ئه‌مساڵدان و تا ئێستا هیچ پارەیەك لە بەغداوە بۆ مووچەی ئەمساڵ نەهاتووە و شاندی هەرێم و عێراق بەردەوامن لە گفتوگۆكانیان.