سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستگیرکردنی بکوژی محەمەد باقر سەدر و خوشكەكەی راگەیاند.
ئەمڕۆ هەینی، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان رایگەیاند: پاش تێپەڕبونی 45 ساڵ بەسەر تیرۆرکردنیدا، لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی وڵاتەوە بکوژی محەمەد باقر سەدر و خوشەكەی دەستگیركراوە.
سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، هەر کەس دەستی بچێتە خوێنی عێراقییەکان بەدڵنیاییەوە لە هەر کات و شوێنێکدا بێت لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی وڵاتەوە دەدۆزرێنەوە بە سزای دەگەیەنن.
محەمەد باقر سەدر، یەکێک بوو لە کەسایەتییەکانی شیعە مەزهەبەکانی عێراق، یەكێكیشە لە دامەزرێنەرانی حزبی دەعوەی ئیسلامی، لەسەردەمی رژێمی پێشودا و لە (9ـی نیسانی 1980) کوژرا.