لە گەرمیان سیستەمی غازی ماڵێک تەقییەوە و منداڵێک گیانلەدەستدا

لە گوندێکی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، بە هۆی تەقینی سیستەمی غازەوە، کەسێک گیانی لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.

عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: “لەگوندی مەحموود قەجەری سەر بە ناحییەی قۆرەتوەوە شەش بریندار هێنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کە بەهۆی تەقینی سیستەمی غازەوە بەشێکی جەستەیان سووتا بوو”.

باسی لەوەشکردووە: “یەکێک لە بریندارەکان لە دایک بووی ساڵی 2014 بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتانەکەیەوە گیانی لەدەستدا و باوک و برایەکی، لەگەڵ دوو خوشکی بریندار بوون”.

پۆلیس چووەتە شوێنی ڕووداوەکە و لەسەر هۆی ڕووداوەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

پەیوەنیدر