مه‌سعود حه‌یده‌ر هۆكاری دورخستنه‌وه‌ی له پۆستی بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق چه‌ندین خاڵ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، “”بۆ من سه‌ربه‌رزییه نه‌یاره‌كانی كورد بڵێن مه‌سعود حه‌یدر ده‌سته راستی بارزانی و پیاوی سه‌ید مه‌سرور بارزانییه، نابێت له به‌غدا بمێنێته‌وه”.
مه‌سعود حه‌یده‌ر، بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نووسیویه‌تی، “له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا تیشكده‌خه‌ینه سه‌ر كاركردنمان وه‌كو بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و ھۆكاری رێگریكردن لێمان له‌به‌رئه‌وه‌ی راوێژكاری سه‌رۆك بارزابیم و پارتی و كوردم، دۆكیومێنت و به‌ڵگه زۆر ڕاستی ھه‌یه ده‌یخه‌ینه‌رو، رێگا له مه‌دره‌سه‌ی ئیرھابی فكری ده‌گرین چه‌واشه بڵاو بكاته‌وه و ده‌ستی پیسیان بۆمان درێژ بكه‌ن”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “له ساڵی 2014ه‌وه له ناو پڕۆسەی سیاسیم له عێراق و كوردستان وه‌كو ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق و راوێژكاری سه‌رۆك بارزانی و بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، ھه‌تا ھه‌زار ساڵی دیكه بێ منه‌تم و ویژدانمان ئاسوده‌یه و حه‌رام لێمان دووره و ژیانمان ژیانێكی زۆر ساده‌یه و سه‌ربه‌رز و ئاسوده‌ین”.
ده‌شڵێت، “بۆ من سه‌ربه‌رزییه نه‌یاره‌كانی كورد بڵێن مه‌سعود حه‌یدەر ده‌سته ڕاستی بارزانی و پیاوی سه‌ید مه‌سرور بارزانییه، نابێت له به‌غدا بمێنێته‌وه”.
مه‌سعود حه‌یده‌ر ئاماژەی بەوەشكردووە، “پێشمه‌رگه‌ی كوردستانین و له‌ژێر ئاڵای كوردستان و به رێبه‌رایه‌تی مه‌رجه‌عی كوردستان سه‌رۆك بارزانی بۆ گه‌لی كوردستان تێده‌كۆشین و كۆڵ ناده‌ین له خه‌باتی سیاسی”.
مه‌سعود حه‌یده‌ر له‌چه‌ند رۆژی رابردودا له پۆستی بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق لابرا و لەشوێنی رێباز حه‌ملان، یاریدەدەری مەسرور بارزانی بۆئه‌و پۆسته دیاریكرا.