سەرمووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتێك لە سلێمانی پێشدەخرێت

تەندروستی سلێمانی سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی سەرجەم پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و كارگێڕی سنووری بەڕێوەبەرایەتیەكەی دەكات و بەهۆیەوە یەك مانگ سەرمووچەیان پێش دەكەوێت.

بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە نووسراوێكدا سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی سەرجەم پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و كارگێڕی و فەرمانبەرانی سنووری بەڕێوبەرایەتیەكە كرد.

لەنووسراوەكەدا هاتووە، “سوپاس و پێزانینەكە لەپای ئەرك و ماندووبوون و خزمەتكردنیانە بە كرەتی تەندروستی و بەرەوپێشبردنی”.

جەختیشی كردۆتەوە، بەپێی یاسای بەرزەفتكردنی فەرمانبەرانی دەوڵەت، پێشخستن بە بەخشینی (قدم) بۆ ماوەی یەك مانگ پێیان دەدرێت.

پەیوەنیدر