بازاڕێکی قەرەباڵغ بەڵام گیرفانێکی چۆڵ

فرۆشیار و دەستگێڕەکان بە درێژایی ڕۆژ لە چاوەڕوانی کڕیاردان، کەچی لە بێ بازاڕیدا تەنها بەدیار کاڵا نەفرۆشراوەکانیانەوە دادەنیشن.

هەرچەندە هەندێکیان هاوار لە هەڕاجە و هەرزانی کاڵاکەیان دەکەن، بەڵام وەک ئەوەی خەڵكەکە نەیانەوێت گوێیان لێیبێت، بە خێرایی بە لایاندا تێدەپەڕن.

بێ بازاڕیی ڕوخسارێکی بێزاری بۆ هەمووان دروستکردووە، بازاڕ وەستاوە و شتێک زۆر پێویست نەبێت خەڵك نایکڕێت.

ئەگەر کاڵایەکیشیان پێویست بێت، هەوڵدەدەن بە هەرزانترین نرخ بیکڕن.

تەنها شتێک بازاڕی هەیە خواردن و پێداویستییە سەرەکییەکانی ڕۆژانەیە.

وەک دەڵێن جارێک دەستیان داخبووە، دەترسن و دەیانەوێت هەمیشە بڕێک پارە وەک گەرەنتی ژیانیان پاشەکەوت بکەن.

دواکەوتنی مووچەش بەشێکی دیکەی هۆکارەکەیە.

خەڵك ماندوو بووە، لەناو هەموو بێ هیوای و کێشە چارەسەر نەکراوەکاندا نقوم بووە، لە چاوەڕوانی ئومێدێکی نوێدا ڕۆژەکانی بەڕێدەکات.

پەیوەنیدر