گەشتەكانی فڕۆكەخانەی هەولێر ڕاگیران

فڕۆكەخانەی هەولێر بەھۆی تەم و مژەوە، گەشتە ئاسمانییەكانی ڕاگرت.

بەرێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئەحمەد هۆشیار ڕایگەیاند، تا ئێستا ڕاگرتنی گەشتەكان بەردەوامە و چاوەڕوان دەكرێت كە كەشوھەوا گونجاو بێتەوە بۆ ئەوەی گەشتەكان دەست پێ بكەنەوە.

ئەمە یەكەمجارە لە ساڵی نوێدا، بەھۆی ڕەوشی كەشوھەواوە، گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر رابگیرێن.

 

پەیوەنیدر