پزیشكێكی پاكستانی پێشوازیی لە شەستەمین منداڵی دەكات

لە ڕووداوێكی سەیردا كە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی لە پاكستان بەخۆیەوە سەرقاڵ كردووە، پزیشكێكی تەمەن 52 ساڵ لە پاكستان پێشوازیی لە منداڵی شەستەمی دەكات و دەیەوێت لەگەڵ سێ‌ ژنەكەیدا وەچەی زیاتر بخاتەوە.

ئەو پزیشكە پاكستانییە كە كلینكی تایبەتی خۆی لە شارەكەدا بەڕێوەدەبات، سێ‌ ژنی هەیە و پێشوازیی لە منداڵی ژمارە 60 كرد كە كوڕە و ناوی لێناوە خۆشاڵ. ئەو هەر تەنیا بەمەوە ناوەستاوە و دەیەوێت ژنێكی تر بهێنێت و بەردەوام بێت لە وەچەخستنەوە.

ئەو پزیشكە كە ناوی خلجییە، هیوادارە كچەكانی لە كوڕەكانی زیاتربن و هەموو ئەندامانی خێزانەكەشی لە یەك ماڵدا كۆبكاتەوە.

مایەی سەرنجە ئەو پزیشكە لە دوای پێشوازیی لە منداڵی سی و پێنجەمی، لە ساڵی 2016وە بووە مانشێتی هەواڵە جیهانییەكان، لەو دەمەدا پلانەكانی خۆی ئاشكراكردبوو كە دەیەوێت وەچەكانی لە 100 منداڵ كەمتر نەبن، ئەمەش بەپشتبەستن بەم ڕێژەیەی ئێستا و پلانی بۆ هێنانی ژنی چوارەم كە پێدەچێت ئامانجەكەی شیاوبێت بۆ هاتنەدی.

پەیوەنیدر