مامۆستایان لەگەڵ دەستپێکی خوێندن زەنگی بایکۆت لێدەدەن

لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن مامۆستایان هۆشداری دەدەنە حکومەت و هەڕەشەی بایکۆت و ناڕەزایەتی دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا داوا لە سەرجەم مامۆستایان دەکەن، “تا وەرگرتنی مووچەی مانگی ئاب و ئەیلوول، بایکۆتی سەرتاسەری هۆڵەکانی خوێندن بکەن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە هاوینی ئەمساڵدا سێ جار سەردانی بەغدامان کردووە، بەڵام بەهۆی جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانمان لە: چارەسەرنەکردنی کێشەی مووچە بە شێوەیەکی ڕیشەیی، هەنگاونەنان بۆ بەبانکیکردنی مووچە و نەگەڕاندنەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران، سکاڵا تۆمار دەکەین و خۆپیشاندانەکان دەبەینە بەغدا.

مامۆستایانی ناڕازی لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا هۆشداری دەدەنە حکومەت و بەرپرسان و دەڵێن، “بایکۆت و ناڕازەیەتییەکانمان بەردەوامی پێدەدەین و ئاڕاستەی خۆپیشاندانەکان دەبەنە هەولێر لەگەڵ مانگرتنی خواردن لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەگرتووەکان”.

 

پەیوەنیدر