وەزارەتی بەرگری عێراق لە بارەی پێدانی تۆپهاوێژ بە پێشمەرگە روونکردنەوە دەدات

وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، پێشمەرگە هێزێکى نیشتمانییە و گومان لە دڵسۆزى بۆ عێراق لێناکرێت دەشڵێت:”پێدانى تۆپهاوێژەکان بە هێزەکانی پێشمەرگە لەسەر بنەماى یاداشتێکى سەرۆکى هێزەچەکدارەکانى عێراق بووە”.

وەزارەتی بەرگری عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت:”لە وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی لە میدیاكان و تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان بڵاودەكرێنەوە لەبارەی پرسی تۆپهاوێژی هاوتزەری (105)ملم، تەرخانكراو بۆ هێزەكانی پێشمەرگە:

1-لە سەردەمی عیرفان حەیالی، وەزیری پێشوتری بەرگری، گرێبەستی كڕینی ئەو تۆپهاوێژانە كراوە، لەسەر دەمی جومعە عیناد، وەزیری پێشوی بەرگری، هەموار كراوەتەوە.

2- پێش پێكهێنانی حكومەتی ئێستا پارەی ئەو تۆپهاوێژانە دراوە.

3-لە (20) تشرینی دووەمی ساڵی (2023) ئەو تۆپهاوێژانە گەیشتووەنەتە بەندەری ئوم قەسر.

4-سەرەڕای تێپەڕبونی ساڵێك بەسەر گەیشتی بۆ بەندەری ئوم قەسر، رادەستی پێشمەرگە نەكراوە.

5-ئەو تۆپهاوێژانە لەسەر بنەمای یاداشتی سوپاسالاری فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و، دوای گرتنەبەری تەواوی رێوشوێنە پێویستەكان رادەستكراوە.

دەشڵێت:”هێزەكانی پێشمەرگە هێزێكی نیشتمانیە و گومان لە وەلائیان نییە بۆ عێراق، پرسی ئەو تۆپهاوێژانە پێش چوار ساڵ لەمەوبەر بووەو رادەستیان نەكراوە، تا تەواوی رێوشوێنە پێویستەكان گیراوەتەبەر.

پەیوەنیدر