وادەی ساڵی نوێی خوێندنی ئیسلامی ڕاگەیەندرا

بەڕێوەبەری گشتی ئەوقاف لەگەڵ بەڕێوبەرەکانی خوێندنگا ئاینییەکان کۆبوەوە، تێیدا وادەی ساڵی نوێی خوێندن دیاری کرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەمەبەستی نزیک بوونەوەی وەرزی خوێندن و کردنەوەی دەرگای خوێندنگاکان مامۆستا هاوژین رؤوف لەگەڵ سەرجەم بەڕێوبەرەکانی خوێندنی ئیسلامی کۆبوەوە و پیرۆزبایی خۆی گەیاندە سەرجەم بەڕێوەبە رومامۆستایان و خویندکارانی خوێندنی ئیسلامی.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، وەرزی نوێی خوێندنی ئیسلامی بۆ ساڵی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ لە ٢٠٢٤/٩/٢٢ دەستپێدەکات .

پەیوەنیدر