ڕاگەیەندراوێک لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، بە هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی چاودێریی درۆنەکەی تورکیایان کردووە و خراوەتە خوارەوە.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، کاتژمێر 9:30ی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرگری ئاسمانیی عێراق فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی لەناو کەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک بەدیکرد، و دوای بەدواداچوون و زانینی بەرنامەی گەشتەکەی و گەیشتنی بۆ ناوەندی شاری کەرکوک کە بارەگای حکومی، ناوەندە ئابوورییە گرنگەکان، و ئامانجە گرنگەکانی تێدایە، لێکۆڵینەوە لەلایەن هەموو دەزگاکانەوە کرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە لێکۆڵینەوەکەدا هێزە ئەمنییەکان و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ناسنامەی ئەم فڕۆکەیەیان پشتڕاستکردەوە و دەرکەوت کە فڕۆکەیەکی نەناسراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق له‌ ئێستادا تیمێكى تایبه‌ت پێکهێنراوە و لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.

پەیوەنیدر