شەپۆلێكی دیكەی باران و بەفر بارین لە هەفتەی داهاتووە ڕوو لە هەرێم دەكات

شارەزایەكی بواری كەشناسی لە هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێكی تری باران و بەفر بارین ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و پلەكانی گەرما 3 تا 4 تر دادەبەزێت.

شاڵاو هیدایەت ، شارەزای بواری كەشناسی لە هەرێم ڕایگەیاند، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووە وە شەپۆلێكی دیكەی باران و بەفربارین ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە ، كە سەرچاوەكەی دەریای ناوەڕاست و دەریای ڕەشە و بازنەی بەفر بارینیش زیاتر دەبێت و پلەكانی گەرما 3 تا 4 پلەی دیكە دادەبەزێت .

ڕاشیگەیاند، ئەو شەپۆلەی ئێستا كە سەرچاوەی سەرەكی كە دەریای سورە ئەمشەو تا سبەی بەردەوامە بە كاریگەری و بڕی جیاواز لەزۆرینەی ناوچەكان ، كاریگەری لەسەر گەرمیان و سنوری هەڵەبجە و سلێمانی باش دەبێت ، بەڵام هەولێر كەمترە و سنوری بادینانیش تەواو لاوازە .

پەیوەنیدر