دەرچووانی قەزایەک بە گرێبەست دادەمەزرێن

بەپێی ڕاگەیەندراوی شارەوانی پێنجوێن، دەرچووانی بەشەکانی یاسا، ئەندازیاری شارستانی و ڕوپێوی بە گرێبەست دادەمەزرێن.

سەرۆکایەتی شارەوانی پێنجوێن لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شارەوانیمان پێویستی بە دەرچووی بەشەکانی یاسایی و ئەندازیاری شارستانی و ڕوپێوی هەیە بۆ دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست.

ئاماژەی بەوەکرد، دەتوانن لە ڕێکەوتی (19/8/2024) ڕۆژی دووشەممە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ سەردانی شارەوانیمان بکەن بە مەبەستی پێدانی زانیاری و ناوتۆمار کردنیان.

ئەوەش خراوەتەڕوو، مەرجی سەرەکی بۆ دامەزراندن دەبێت دانیشتوی قەزای پێنجوێن بێت .

پەیوەنیدر