نرخی ئەمپێرێک کارەبای موەلیدە لە هەڵەبجەش دیاریکرا

لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان ۱٦ هه‌زار دینار بۆ ۱۷ هه‌زار و حەوت سەد و پەنجا دینار دەبێت و نرخی ئەمپێرێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكه‌ جیاوازە.

لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان ۱٦ هه‌زار دینار بۆ ۱۷ هه‌زار و حەوت سەد و پەنجا دینار دەبێت و نرخی ئەمپێرێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكه‌ جیاوازە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە، نرخەکە به‌پێی ئه‌و پێوه‌ره‌ هه‌ژمارده‌كرێت كه‌ بۆ موەلیده‌كان دانراوه‌ و كاتژمێری كاركردنیان تۆمارده‌كات و نرخی ئه‌مپێری شوێنه‌ بازرگانییه‌كان و ناو بازاڕ و ئەو موەلیدانەی پێشنیوەڕۆ کاریان کردوە زیاتر ده‌بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی زیاتر كاریان كردووه‌. ”

راشیگەیاندووە، پێویستە سەرجەم خاوەن موەلیدەکان گرێبەستیان نوێ بکەنەوە لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای هەڵەبجە لە ئەگەری بەسەرچوونی و هەروەها پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی ١٠ خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێنەپەڕێت.

هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، نرخی ئەمپێرێک کارەبای موەلیدە لەنێوان ١٣ هەزار و ٢٥٠ بۆ ١٦ هەزار و ٥٠٠ دینار دەبێت.

پەیوەنیدر