پڕۆژەیەکی ئاو وەستا

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەرێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە وەستانی ئاوی پڕۆژەی (تەق تەق – کۆیە)ی ڕاگەیاند، داواش لە هاووڵاتییان دەکات بە هۆشیارییەوە ئاو بەکاربهێنن.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە ڕایگەیاند، ئاگاداری هاووڵاتییانی شاری کۆیە دەکەینەوە، کە پڕۆژەی ئاوی (تەق تەق – کۆیە) بە ناچاری وەستێنرا.

ئاماژەی بەوەکرد، لە کاتژمێر٧:٣٠ـی بەیانی بە هۆی لێکترازانی بۆری  ١٨ ئینجی لە نزیک تەق تەق، تیمەکانی بەرێوەبەرایەتیمان سەرقاڵی چاککردنەوەن بۆ ئەوەی بە زووترین کات بتوانن چاکی بکەنەوە و ئاو بگەینەوە شاری کۆیە .

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەکات تا کاتی چاککردنەوەی بۆریەکە ئاو بە هۆشیاری بە کاربهێنن.

پەیوەنیدر