گەرما 50 پلەی تێپەڕاند

شەپۆلێكی گەرمای بەتین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و ئەمڕۆ لە بەشێك لە شارەكانی عێراق 50 پلەی سەدی تۆماركراوە و شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، پلەی گەرما 7 بۆ 8 پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە.

ئەمڕۆ یەك شەممە لە بەشێك لە شارەكانی عێراق پلەكانی گەرما بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە و بەپێی ڕاپۆرتی كەشناسی عێراق لە شارەكانی باشوور گەیشتۆتە 50 بۆ 51 پلەی سەدی.

محەمەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە ڕۆژی چوار شەممەوە لە تەواوی باشووری کوردستان پلەی گەرما 7 بۆ 8 پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە و گه‌رمایه‌كی تاقه‌تپڕوكێن ده‌ستپێدەكات.

ڕاشیگەیاند، له‌گه‌ڵ به‌رزبوونەوەی پلەی گه‌رمادا رێژه‌ی شێ له ‌هه‌وادا ده‌گاتە ‌10%، هەربۆیە زیاتر هه‌ست به ‌گه‌رمی دەکرێت.

ئاشكراشی كرد، چه‌قی كاریگه‌ری شه‌پۆلی گەرماکە ڕۆژانی پێنج شه‌ممه‌ و هه‌ینی ده‌بێت و پلەی گەرما لە ئیداره‌ی گه‌رمیان دەگاتە 50 پلەی سیلیزی و تاوەکو یەک شەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

پەیوەنیدر