دارایی بۆ بانکەکان بڕیاریدا

بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانیەکانی وەزارەتی دارایی سبەینیی کردە پشووی بانکی.

لە بڵاوکراوەیەکدا بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانیەکانی وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتیان دەکەین سبەی دووشەممە ٢٠٢٤/٧/١ ، پشوی بانکییە لە سەرجەم بانکە حکومیەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانیەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان.

روونیشیکردۆتەوە، سبەینێ دەرگای بانک بەڕووی هاووڵاتیان دادەخرێت، تەنها فەرمانبەران دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن بەمەبەستی ڕێکخستنی هاوسەنگی نیوەی ساڵی دارایی ٢٠٢٤ .

پەیوەنیدر