ڤیزای گەشتیاری ژیانی حاجییان دەخاتە مەترسییەوە

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە ژیانی ئەو حاجییانەی بە ڤیزای گەشتیاری ڕۆیشتوون لە مەترسیدایە و ناتوانین هیچیان بۆ بكەین.

نه‌به‌ز ئیسماعیل، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ (خەڵك) ڕایگه‌یاند، “ته‌ندروستی ئه‌و حاجیانه‌ی هه‌رێم كه‌ به‌ ڤیزای حه‌ج ڕۆیشتوون باشه‌ و هه‌موو شتێكیان بۆ ته‌رخانكراوه‌”.

ڕاشیگەیاند، ئه‌وانه‌ی به‌ ڤیزای گه‌شتیاری ڕۆیشتوون دۆخی ئاسایش و ته‌ندروستی و خۆراكیان خراپه‌ و ژیانیان له‌ مه‌ترسیدایه‌، ئێمه‌ش ناتوانین هیچیان بۆ بكه‌ین.

بەردەوام بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم هۆشداری دەدات بە هاووڵاتیان لە چوونیان بۆ حەج بە ڤیزای گەشتیاری و سزای بۆ ئەو كۆمپانیایانەش دیاری كردووە، كە ئەو كارە ئەنجام دەدەن.

بۆ ئەمساڵ زیاتر لە 4 هەزار كەس لە هەرێمی كوردستانەوە بە ڕێگای وشكانی و ئاسمانی بە مەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەج چوونەتە وڵاتی سعودیە.

پەیوەنیدر