ژن و پیاوێک بە کوژراوی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیان دۆزرانەوە

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە زینی وەرتێ تەرمی ژن و پیاوێک لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیان دۆزرانەوە.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە زینی وەرتێ سەر بە قەزای ڕەواندز لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران سەر بە پارێزگای هەولێر تەرمی ژن و پیاوێک دۆزرانەوە، ڕەوانەی پزیشکی داد کران.

شۆڕش حەسەن بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ ڕایگەیاند” ئێوارەی ئەمڕۆ لە زینی وەرتێ،تەرمی ژن و پیاوێک لە ناو ئۆتۆمبێلێکدا دۆزرانەوە، بەڵام تائێستا هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە نەزانراوە و ناسنامەی قوربانییەکانیش ئاشکرانەکراوە”.

باسی لەوەش كردووە، لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکانی سنوورەکە بۆ لێکۆڵینەوە رەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون.

پەیوەنیدر