بۆ دروێنەکردنی گەنمەکانیان رێنمایی بە جووتیارانی هەولێر دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتىی گشتیی كشتوكاڵی هەولێر چەند رێنماییەکی بۆ جووتیاران بڵاوکردووەتەوە لە کاتی دروێنەکردن و دەڵێت: پێویستە ئامێری ئاگر کوژێنەوە CO2 (٦کغم)لە ناو دەراسەکاندا هەبێت و نابێت بە هیچ شێوەیەک کرداری لەحیم کردن لە ناو کێلگەی گەنم و جۆ ئەنجام بدرێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت:لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و خۆپاراستن لە کارەساتی نەخوازراو، بەر لە پرۆسەی دروێنە کردن، پێویستە جووتیاران رەچاوی ئەم رێنماییانە بکەن:-

١- پێویستە ئامێری ئاگر کوژێنەوە CO2 (٦کغم)لە ناو دەراسەکاندا هەبێت.

٢- نابێت بە هیچ شێوەیەک کرداری لەحیم کردن لە ناو کێلگەی گەنم و جۆ ئەنجام بدرێت.

٣- وشیاربوونی شوفێری دەراسە لە کاتی بوونی هێڵی کارەبا لەناو کێڵگە.

٤- چاککردنی رێگای نێوان توخوبەکان و رێگای چوون بۆ سەر زەوییەکان بۆ ئاسان گەیشتنی تیمەکانی بەرگری شارستانی.

٥- پێویستە هەر دەراسەیەک بە بەردەوامی تانکەرێک ئاوی بە پڕی لەگەڵدا بێت لە کاتی ئیش کردندا و ترومپای ئاوی لەسەر بێت، بۆ ئەوەی لە کاتی روودانی هەر ئاگرێک بتوانن بە زووترین کات هەوڵی کونترۆل کردنی بدەن.

٦- شوفێری دەراسەکان خۆیان بە دووربگرن لە جگەرە کێشان ئەگەر کێشای نابێت فڕێی بداتە ناو کێلگەکان.

٧- هەبوونی ژمارەی تەلەفۆنی بنکەکانی بەرگری شارستانی و تەلەفۆنە پێویستەکانی تر.
تەلەفۆنی بەرگری شارستانی : (١١٥) و (١٢٥)
تەلەفۆنی فریاگوزاری (اسعاف )ی سنوورەکە: (١٢٢)

پەیوەنیدر