هاتووچۆی گەشتیاری بۆ ئێران بەردەوامە

هاتووچۆی گەشتیاری لە دەروازە سنوورییەکانی ئێران، بە هۆکاری گیان لەدەستدانی سەرۆک کۆماری ئێران نەوەستاوە.

دەروازەکانی پەروێزخان و باشماخ ڕایانگەیاند، هاتووچۆی گەشتیاری بۆ ئێران بەردەوامە و بەهۆی گیان لەدەستدانی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەوە هاتووچۆ ڕانەگیراوە.

عەباس ئیسماعیل، سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان ڕایگەیاندووە، تاوەکو ئێستا هاتووچۆی گەشتیاری لە دەروازەکەیان بۆ وڵاتی ئێران بەردەوامە و هیچ بڕیارێکیان بۆ نەهاتووە بۆ ئەوەی هاتووچۆ رابگرن.

هاوکات مەریوان کەریم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ ئاماژەی بەوەکرد، هاتووچۆی گەشتیاری لە دەروازەی باشماخ ئاساییە و هاووڵاتییان هاتووچۆ دەکەن و ڕانەگیراوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە، سەرۆک کۆماری ئێران و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکەی ئێران لە ڕووداوێکدا هەلیکۆپتەرەکەیان تووشی تێکشکان بوو، بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا.

پەیوەنیدر