چەم و گۆمەكان بەستوویانە

 

لە پارێزگاكانی قەرس، ئاگری و ئەردەخان بەهۆی كەشوهەوای ساردەوە، هەندێك لە چەم و گۆمەكان بەستوویانە.

دوای ئەو بەفرەی دوێنێ باری، كەشوهەوای سارد لە قەرس كاریگەر بوو.

بەشێك لە هاووڵاتییان لە كارپێكردنی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكانیان رووبەڕووی ئاستەنگی بوونەوە.

بەهۆی سەرماوسۆڵەوە دار سنەوبەرەكان بە زوقم داپۆشران و سیخەسۆڵەیش لە سوێبانی خانووەكان دروست بوو.

كاریگەریی سەرماوسۆڵە لە ئاگری بەردەوامە.

لە شارەكەدا كە بەهۆی كاریگەریی سەرماوسۆڵە چەم و رووبارەكان دەستیان بە بەستن كردووە، چینی بەستوو لەسەر جامی ئۆتۆمبێلەكان دروست بوو.

لە پارێزگای ئەردەخانیش هاووڵاتییان جامی ئۆتۆمبێلەكانیان بە بەتانی داپۆشی.

هەروەها سەرچاوەكانی ئاو لە پارێزگاكە بەستوویەتی.

 

پەیوەنیدر