لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا 7 کەس بوونە قوربانی

لەسەر ڕێگای کەلار- ناحیەی باوەنور نزیک گوندی چاڵەڕەش ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە 7 کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەک شەممە، لەسەر ڕێگای کەلار- ناحیەی باوەنور ئۆتۆمبێلێکی جۆری (کیا سۆرینتۆ) بەئاراستەی کەلار هاتووە لەنزیک گوندی (چاڵە ڕەش) کۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕا.

ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی ڕووداوەكەوە شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە و 6 كەس لە سەرنشینەکانی بریندار بوون.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کران، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردوە.

پەیوەنیدر