ڕێگەی باشماخ بە ڕووی هاتووچۆی بازرگانیدا داخرا

خۆپیشاندان دژی کەمیی کارەبا و خزمەتگوزاری لە پێنجوێن دەستیپێکرد و ڕێگەی هاتووچۆی بازرگانی بۆ دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ داخرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، دەیان هاووڵاتی قەزای پێنجوێن لە ڕێگەی ملەکەوە خۆپیشاندانیان کرد دژی کەمیی خزمەتگوزاری، بە تایبەتیش کارەبا و تەواونەکردنی ڕێگەی قەزاکە لەگەڵ سەیدسادق.

خۆپیشاندەران ڕێگەی هاتووچۆی بازرگانییان بۆ دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ داخست و بڕیاریاندا خێوەت هەڵبدەن تا ئەو کاتەی حکومەت بە دەنگ داواکارییەکانیانەوە دەچێت.

پەیوەنیدر