ئەنجوومەنى نوێنەران دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای لەشفرۆشی دەدات

ئەمڕۆ ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر سێ پڕۆژەیاسا دەدات، کە یەکێکیان تایبەتە بە ڕووبەڕووبوونەوەی لەشفرۆشی.

ئەمڕۆ شەممە، ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق کۆدەبێتەوە، بە گوێرەى کارنامەى کۆبوونەوەکە، خوێندنەوەى یەکەم بۆ پرۆژە یاساى گەڕاندنەوەى موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان دەکرێت.

هاوکات پێشنیازەیاساى هەموارى یەکەمى یاساى بەرەنگاربوونەوەى لەشفرۆشى، پڕۆژەیاساى هەموارى یەکەمى یاساى ڕێکخستنى بە کرێدانى زەوى کشتوکاڵى و ڕێککەوتنى لابردنى ڤیزا بۆ هەڵگرانى پاسپۆرتى دیپلۆماسى لە نێوان عێراق و کۆریاى باشوور دەنگیان لەسەر دەدرێت.

پێشنیازەیاساى هەموارى یەکەمى یاساى بەرەنگاربوونەوەى لەشفرۆشى مشتومڕى لە ناوخۆ و دەرەوەى عێراق لەسەر دروستبووە.

یاساى بەرەنگاربوونەوەى لەشفرۆشى لە ساڵى 1988 دەرچووە و ژمارەیەک پەرلەمانتار پێشنیازەیاسایەکیان بۆ هەموارکردنەوەى پێشکەشکردووە، بە گوێرەى پێشنیازەیاساکە سزاى زیندانى هەتاهەتایی و لەسێدارەدان دیاریکراوە بۆ ئەو کەسانەى تۆمەتبار دەکرێن بە لادانى سێکسى، هاوڕەگەزخوازى و ئاڵوگۆڕى هاوسەر بۆ کارى لەشفرۆشى، هەروەها سزاى حەوت ساڵ زیندانى دیاریکراوە بۆ ئەو کەسانەى بانگەشە بۆ لادانى سێکسى دەکەن.

پەیوەنیدر