سودانی لەگەڵ بایدن كۆبووەوە

سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتە كۆشكی سپی و لەگەڵ سەرۆكی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كۆبووەوە.

كاتژمێر 7ی ئێوارەی ئەمڕۆ بە كاتی عێراق، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەكەی بۆ ئەمریكا گەیشتە كۆشكی سپی و لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆكی ئەو وڵاتە كۆبووەوە.

شاندەكەی یاوەری سوودانی دەكات، پێكهاتووە لە شاندێكی باڵای حكومی و پەرلەمانی و نوێنەرانی كەرتی تایبەت و هاوكات، سەفین دزەیی، سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم لە شاندەكەدایە.

بڕیارە سودانی و بایدن دوای وێنەگرتنی بەردەم میدیاكان، كۆبوونەوەیەكی داخراو ئەنجام بدەن و دواتر بۆ میدیاكان كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانی ئەنجام بدەن.

پەیوەنیدر