نرخی تەماتە دابەزی

دوای بڕیارەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ هەڵگرتنی قەدەغەی سەر هاوردەکردنی تەماتە، نرخەکەی لە بازاڕدا دابەزی.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی ڕایگەیاند، نرخی کیلۆیەک تەماتەی ناوخۆ لە نێوان 500-1000 دیناردایە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە دوێنی نرخەکەی لە نێوان 1000-1250 دیناردا بوو.

دوای بڕیارەکەی وەزارەتی کشتوکاڵیش بۆ هەڵگرتنی قەدەغەی سەر هاوردەکردنی تەماتە، هاوردەکردن دەستیپێکرد و بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی سلێمانی، ئەمڕۆ نرخی کیلۆیەک لە نێوان 750-800 دیناردایە.

پەیوەنیدر