مەسرور بارزانی: هیوادارم مانگی رەمەزان ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی و کۆتاییهاتنی نەهامەتی و قەیرانەکان

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: لە خوای گەورە و میهرەبان دەپاڕێینەوە، مانگی پیرۆزی رەمەزان، ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی و کۆتاییهاتنی نەهامەتی و قەیرانەکان لە جیهاندا.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بە بۆنەی هاتنی مانگی رەمەزان بڵاوکردەوە و دەڵێت:”بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەم، هیوادارم مانگی خێر و خۆشی و ئاشتی و ئارامی بێت”.

راشیگەیاندووە، لە خوای گەورە و میهرەبان دەپاڕێینەوە، كە نوێژ و رۆژوو و عیبادەتی هەموومان قبوڵ بكات و مانگی پیرۆزی رەمەزان، ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی و کۆتاییهاتنی نەهامەتی و قەیرانەکان لە جیهاندا.

سبەینێ دووشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزە

پەیوەنیدر