ژمارەی حاجییانی ئەمساڵ ڕاگەیەنرا

ژمارەی حاجییانی عێراق بۆ ئەمساڵ ٣٣ هەزار حاجی تێپەڕاندووە، لەو ژمارەیەش زیاتر لە چوار هەزاریان کوردن.

ئەمڕۆ هەینی، شەریف گولاک، جێگری دەسەڵاتی حەج و عومرەی عێراق رایگەیاند، ژمارەی حاجیانی ئەمساڵ بە گوێرەی ئامارەکانی دەستەی حەج و عومرە ٣٣ هەزار و٦٩٠ حاجییە و پێشبینیش دەکرێت ڕێژەکە زیاد بکات.

ئاماژەی بەوەکرد، لەو ژمارەیە نزیکەی ١٣.٩٪ی حاجییەکان کوردن کە ژمارەیان چوار هەزار و ٦٨٢ حاجییە.

ئەوەشی خستەڕوو، بەگوێرەی یاسای دەسەڵاتی حەج و عومرە کەسوکاری پلەیەکی شەهیدانی ڕووبەڕووبونەوەی گروپەچەکدارە توندڕەوەکان بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بە ڕێژەی ١٥٪ لە خەرجی حەج و عومرە دەبەخشرێن.

ناوباراو باسی لەوەکرد، بەگوێرەی زانیارییەکانی سەکۆی ئەلیکترۆنی سعودیە بۆ حەج و عومر،ە عێراق یەکەم وڵات دەبێت کە سەرجەم مامەڵەکانی گواستنەوە و دابینکردنی خۆراک و شوێنی مانەوەی بۆ حاجییان دابین کردبێت.

پەیوەنیدر