کچێکی کورد بوو بە گۆڵکاری مێژوویی خولی تۆپی پێی ژنانی سعوودیە

شۆخان نورەدین، کچە یاریزانی کورد لە دوایین یاریی یانەکەی، مێژوویەکی گەورەی تۆمار کرد و کاتێک ڕووبەڕووی یانەی ڕیاز بوونەوە، یارییەکەشیان بە حەوت گۆڵ بردەوە.

لەم یارییەدا شۆخان کە بە “هالاندە کچەکە” ناسراوە، توانی هاتریکێکی دیکە لە کاروانی یاریکردنی بنووسێتەوە و لە هەمان کاتدا ناوی خۆی لە مێژووی خولی تۆپی پێی ژنانی سعوودیە تۆمار بكات.

شۆخان لە ماوەی تەنیا دوو وەرزدا ۵۲ گۆڵی تۆمار کردووە و بە فەرمی بە گۆڵکاری مێژوویی خولی تۆپی پێی ژنانی سعوودیە هەڵبژێردراوە.

شۆخان لە دایکبووی ساڵی ٢٠٠٠-ە و لە کەرکووک لەدایک بووە کە لە ئێستادا لە یانەی مانگی سعوودی لە پۆستی هێرشبەر یاری دەکات.

پەیوەنیدر