هاتووچۆی سۆران: ئەمشەو کامێراکانی چاودێری خێرایی جێگیر دەکەونە کار

هاتوچۆی سۆران رایگەیاند، کاتژمێر ١٢:٠٠ی ئەمشەو کامێراکانی چاودێری خێرایی جێگیر لە بەرامبەر نەخۆشخانەی ئاشتی و نەخۆشخانەی لەدایکبوون دەکەونە کار.

ئەمڕۆ دووشەممە،بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە کە کاتژمێر ١٢:٠٠ی ئەمشەو کامێراکانی چاودێری خێرایی جێگیر لەبەرامبەر نەخۆشخانەی ئاشتی و نەخۆشخانەی لەدایکبوون دەکەونە کار.

هاتووچۆی سۆران داوا لە شۆفێران دەکات پابەندی خێرایی دیاریکراو بن کە لە جووت سایدی دەروازە ٨٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و لە جووت سایدی جوندیان ٦٠ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.

دەشڵێت:”پێشتر بۆ ماوەی سێ رۆژ کامێراکان وەکو تێست کاریان کردووە، بەڵام لە ئەمشەوەوە دەست بە تۆمارکردنی سەرپێچییەکان دەکەن”.

پەیوەنیدر