بەهۆی سۆپاوە 3 كەس گیانیان لەدەستدا

لە ناوچەی پیشەسازی شاری دهۆك خێزانێك بەهۆی گڕگرتنی سۆپای غازەوە 3 كەسیان گیانیان لەدەستدا و سێ‌ كەسیشیان بريندارن.

پێنج رۆژ لەمەوپێش، لە پڕۆژەیەکی پەلەوەریدا لە ناوچەی پیشەسازی دهۆک، بەهۆی تەقینەوەی سۆپای غازەوە ماڵی خێزانێک، کە لە پڕۆژەکەدا کاریان دەکرد بە تەواوی سووتاوە و سێ ئەندامی خێزانەکەش گیانیان لەدەستداوە؛ هەروەها سێ کەسی دیکەش بریندار بوون و بۆ وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەن.

بەپێی زانیارییەكان، سەرۆكی خێزانەكە ناوی (مەحمود شەعبۆ)یە و دوو رۆژ لەمەوپێش کچێکی مەحمود گیانی لەدەستدا و دوێنێش کچێکی دیکەی و ئەمڕۆش دایکی هەروەها سێ‌ كەسی دیكەیان بریندارن.

ئەو خێزانە خەڵكی ڕۆژئاوای كوردستانن و لە دهۆك نیشتەجێبوون و لە پڕۆژەیەكی پەلەوەریدا كاریان كردووە.

پەیوەنیدر