دەستگیرا بەسەر ٥ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند، سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران، هاوکات دەستگیرا بەسەر ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕاگەیەندراوێكی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لە چەند رۆژی ڕابردوو زانیاری ئەوەمان پێگەیشت کەوا بڕی ٥ پێنج کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ هێنراوەتە ناو شاری هەولێر بە مەبەستی فرۆشتن و ساغکردنەوەی، پاشان لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد ئەنجامدرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، توانرا شوێنی دوو کەسی بیانی لە هۆتێلێک دەستنیشان بکرێت، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، لە شەوی ٥/ ٦ـی ١ـی٢٠٢٤ ٣ کەس دەستگیرکران، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە بڕی ٥ پێنج کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ لەناو ئۆتۆمبێلەکەیان کە زۆر بە وردی جێسازی بۆکرابوو، دۆزرایەوە و دەستی بەسەرداگیرا.

پەیوەنیدر