زانایانی عێراق: دەبێت ئەو کەسەی دەمدرێژیی بەرامبەر مامۆستای مودەریس کرد بدرێتە دادگا

زانایانی ئایینی عێراق داوای دادگاییکردنی ئەو مەلایە دەکەن کە بێڕێزیی بەرامبەر بە مامۆستا عەبدولکەریمی مودەڕیس موفتی پێشووی عێراق کردووە و بڕیاریاندا وتاری سبەینێی مزگەوتەکانی عێراق تەرخان بکەن بۆ باسکردنی گەورەیی پلە و پێگەی “مامۆستا بیارەیی”.

مەهدی سومەیدەعی لە میانی بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا بێڕێزیی بەرامبەر بە مامۆستا عەبدولکەریمی مودەڕیس، موفتی پێشووی عێراق کرد و تۆمەتباری کرد بەوەی لەسەر خواستی دەسەڵات قسەی کردووە بە “وتەبێژی حکومەت” وەسفی کرد.

لە بەرامبەریشدا زانایانی ئایینی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لێدوانەکەی سومەیدەعییان ئیدانە کرد و ڕایانگەیاند، بەریبوونی خۆمان لە قسەکانی سومەیدەعی و دەمدرێژییەکانی بەرامبەر مامۆستا عەبدولکەریمی مودەریسی بیارەیی دەردەبڕین.

زاناکانی عێراق، مامۆستا عەبدولکەریمیان بە “فەخری عێراق” وەسفکرد و بڕیاریشیان دا وتاری هەینی بۆ باسکردنی گەورەیی پلە و پێگەی تەرخان بکەن.

زانا ئایینییەکان داوایان کرد مەهدی سومەیدەعی بە تۆمەتی بێڕێزی و تەشهیرکردن بە سیمبولە ئایینییەکان بدرێتە دادگا و وەقفی سوننەش پێشنوێژی و وتاردانی لێ قەدەغە بکات.

پەیوەنیدر