15 بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی 15 بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەری ڕاگەیاند و سوپاسی هاووڵاتییانیش دەکات کە لە پێدانی زانیاریدا هاوکارییان دەکەن.

ئەمشەو بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری لەلایەن تیمەکانی ئاسایش توانییان لە ماوەی مانگێکدا 15 بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکەن.

ڕوونیشکردەوە کە لەو هەڵمەتانەدا دەستیان بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر لەجۆری (کریستاڵ و هیرۆین و تلیاک و حەشیش و حەبی ترامادۆڵدا گرت لەگەڵ چەند پارچە چەکێکی بێ مۆڵەت و کەل و پەلی پێوانەکردن و کێشانی ماددەی هۆشبەردا.

ئاسایشی هەولێر سوپاسی هاووڵاتییانیشی کرد کە “هەمیشە هەماهەنگ و هاوکاری بەڕێوەبەریەتیەکەمانن لەپێدانی زانیاری”.

پەیوەنیدر