وەزارەتێك هەلی دامەزراندن لە 4 بەڕێوەبەرایەتی ڕادەگەیەنێت

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم لە ڕێگەی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕینەوە هەلی دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست ڕادەگەیەنێت بۆ ( بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی ڕاپەڕین، بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوەکانی ئاوی ڕاپەڕین، بەڕێوەبەرایەتی ڤێتەرنەری ڕاپەڕین، بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی ڕاپەڕین).

‎ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕوونی كردۆتەوە، دەرچووانی 30 بەشی زانكۆ و پەیمانگاكان لە بڕوانامەی (بەكالۆریۆس و دبلۆم) دەتوانن فۆڕمی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست لەو بەڕێوەبەرایەتییانە پڕبكەنەوە.

جەختیشی كردۆتەوە، 92 كەس دادەمەزرێنرێن و داواكار به‌ تۆماركردنی زانیارییه‌كانی به‌ هه‌ڵه‌ یان به‌ كه‌موكورتی هەلی دامه‌زراندن له‌ ده‌ست دەدات و فۆڕمه‌كهت پوچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه‌.

ئاشكراشی كردووە، لینکی ناو تۆمار کردن تا یەک شەممە ٢٠٢٣/١٢/١٧ کاتژمێر ٢٢:٠٠ کراوە دەبێت.

تێبینی:
‎١. ئەم فۆڕمە تەنها بۆ ئەو کەسانەیە کە کە پسپۆڕی و ئاستی بڕوانامەکانیان لە خوارەوە ئاماژەی پێکراوە.
‎٢. مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە دانیشتووی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپه‌رین بێت (قەزای ڕانیە، قەزای پشدەر، سەرجەم ناحیەکانیان).
‎٣. سەرجەم زانیاریەکانت بە زمانی کوردی تۆمار بکە.
‎٤. پاش وردبینی کردن بۆ فۆڕمەکان، دەرکەوت بە هەڵە هەر بڕگەیەکی فۆڕمەکە پڕکرابێتەوە ئەو فۆڕمە پوچەڵ دەکرێتەوە.
‎٥. تەنها یەك جار هەوڵی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە بدە، لە ئەگەری دووبارە پڕکردنەوەی فۆڕمەکەدا، فۆڕمەکەت پوچەل دەکرێتەوە.
‎٦. مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە بە ئەصڵ عێڕاقی بێت.
‎٧. پێویستە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە بە چ بڕوانامەیەک پێشکەشی بکات دەبێت ساڵی دەرچوونی ئەو بڕوانامەیە بنوسێت.
‎٨. بۆ هەر خێزانێک یەک کەس دەتوانێت سوودمەند بێت لە دامەزراندن.
‎٩. خوازیار دامەزراو نەببێت و موچەی خانەنشینی و هیچ
‎دامودەزگایەکی نەبێت
10. خوازیار خوێندکار نەبێت لە هیچ ئاستێک.

11. پسپۆریە داواکراوەکان بریتین لە:

– پزیشکی ڤێتەرنەری…بەکالۆریۆس (٥)ساڵی : ١٤ کەس
– تەکنیکی / کارەبا…دبلۆم : ١ کەس
– جیۆگرافی…ماستەر : ١ کەس
– زانستی جیۆلۆجی…بەکالۆریۆس : ١ کەس
– رووپێو…دبلۆم : ٥ کەس
– ژمێریاری…بەکالۆریۆس : ١٠ کەس
– ژمێریاری…دبلۆم : ٤ کەس
– کارگێڕی…دبلۆم : ٢ کەس
– کارگێڕی…بەکالۆریۆس : ٦ کەس
– کشتوکاڵ/باخداری…بەکالۆریۆس : ٤ کەس
– کشتوکاڵ/ بەروبوومی کێڵگەیی : ٢ کەس
– کشتوکاڵ/ پاراستنی رووەک : ٢ کەس
– کشتوکاڵ / پیشەسازی خۆراک : ١ کەس
– کشتوکاڵ/ خاک و ئاو : ١ کەس
– کشتوکاڵ/ دارستان : ٢ کەس
– کشتوکاڵ/ سامانی ئاژەڵ : ١ کەس
– کۆمپیوتەر…دبلۆم : ٦ کەس
– یاریدەدەری پزیشکی ڤێتەرنەری…دبلۆم: ٧ کەس
– یاسا… بەکالۆریۆس : ٨ کەس
– ئامادەیی پیشەیی…ئامادەیی : ١ کەس
– ئامار…بەکالۆریۆس : ١ کەس
– ئامار…دبلۆم : ٢ کەس
– ئەندازیاری IT…بەکالۆریۆس : ٢ کەس
– ئەندازیاری/ تەلارسازی…بەکالۆریۆس : ١ کەس
– ئەندازیاری/ رووپێوان…بەکالۆریۆس: ٣ کەس
– ئەندازیاری/ سەرچاوەکانی ئاو…ماستەر : ٢ کەس
– ئەندازیاری/ سەرچاوەکانی ئاو…بەکالۆریۆس : ٢ کەس
– ئەندازیاری/ شارستانی…بەکالۆریۆس : ١ کەس
– ئەندازیاری/ کارەبا…بەکالۆریۆس : ١ کەس
– ئەندازیاری/ میکانیک…بەکالۆریۆس: ٢ کەس

‎ ١٢. پێوەرەکانی هەڵسەنگاندن بریتین لەمانەی خوارەوە:
– نمرەی دەرچوون
– ئەزموون
– ساڵی دەرچوون
– زانینی زمانی تر
– لێهاتوویی لە پسپۆریەکەت
– کەس و کاری شەهید ( پلە یەک )
– شوێنی نیشتەجێ
– کاری خۆبەخشی لە یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی سەرەوە
– شارەزایی لە بەرنامەکانی کۆمپیوتەر تایبەت بە پسپۆریەکەت
– باری خێزانی ( خێزاندار یان سەڵت )

بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی دامەزراندن كلیك لێرە بكە

پەیوەنیدر