بەهای دۆلار شكا

جارێكی دیكە بەهای دۆلار ڕووی لە دابەزین كردەوە و نزیك دەبێتەوە لە 156 هەزار دینار.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە بەهای دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە دابەزین كرد و ئێستا 100 دۆلار بە 156 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

ڕاشیگەیاند، بە پارەی 25 هەزاری بەهاكەی كەمترە و بە 156 هەزار و 500 دینارە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا بە 157 هەزار و 350 دینار مامەڵەی پێوەدەكرا و هاوكات بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ زیاتر لە 220 ملیۆن دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە.

پەیوەنیدر