١٣ بەنزینخانە لەقەزای سۆران داخران

بڕیاری داخستنی بەنزینخانەکانی سۆران کە ژمارەیان ١٣ بەنزینخانەیە دەگەڕێنرێتەوە بۆئەوەی ئەو بەنزینخانانە لەشوێنەکانی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانەوە نزیکن، لەوبارەیەوە بەرپرسانی سۆران لیژنەیەکیان ڕاسپاردووە سەرپەرشتی و چاودێری ئەو بەنزینخانانەش بکەن کە شوێنەکانیان گونجاوە و لە کارکردن بەردەوامن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ئاگر لە بەنزینخانەیەکی نزیک لە شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان و ماڵەکانیان لە قەزای سۆران کەوتەوە و هەینی ڕابردووش باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون ئاگری گرت و لە ئەنجامدا ١٤ کەس گیانیان لە دەستدا و هەشت کەسیش برینداربوون.

لەدوای ڕوودانی ڕووداوەکانی ئاگر کەوتنەوە لە قەزای سۆران بڕیاردرا ئەو بەنزینخانانەی دەکەونە نزیک شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییان دابخرێن. ئه‌وانه‌ش شوێنیان گونجاوه؛ پابه‌ند ده‌كرێن به‌ دابینكردنی پێداویستی سه‌لامه‌تی و لیژنه‌یه‌كیش ‌به‌رده‌وامی چاودێری ئه‌و به‌نزینخانانه‌ ده‌كات.

ره‌جه‌ب زوبێر، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی سۆران لەبارەی داخستنی بەنزینخانەکانەوە ئاماژەی بەوەکردووە، “داخستنی ئەو بەنزینخانانە بەهۆی نزیکییانە لە شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانەوە و هەست دەکەین مەترسییان هەیە و پێشتریش شاهێدی چەندین ڕووداوی دڵتەزێن بووین لە شارەکەدا و ئەم هەنگاوەش لای هاوڵاتیان جێگای دڵخۆشییە.”

هاوکات، قایمقامیەتی قەزای سۆران ته‌واوی به‌نزینخانه‌كانی سنووره‌كه‌ پابه‌ند دەکات به‌ له‌به‌رچاوگرتنی مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی و دابینكردنی كه‌لوپه‌لی پێویست بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هه‌ر ڕووداوێکی نەخوازراو.

پەیوەنیدر