پارەی مانگی نۆی ئەم توێژانە دابەشدەکرێت

ئەم ھەفتەیە شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی نۆ لە سنووری ھەولێر و دھۆک دابەشدەکرێت، ھەفتەی داھاتووش لە سنوری سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین دابەشدەکرێت.

کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ لە ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەم ھەفتەیە شایستە داراییەکانی مانگی ئەیلوولی مامۆستایانی وانەبێژ لە سەرجەم پەروەردەکانی سنوری ھەولێر و دھۆک دابەشدەکرێت.

راشیگەیاند، لە ھەفتەی داھاتوودا شایستە داراییەکانی مانگی ئەیلوولی مامۆستایانی وانەبێژ، لە سەرجەم پەروەردەکانی سنوری سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین دابەشدەکرێت.

پەیوەنیدر