لەڕووداوێکی هاتووچۆدا چوار منداڵی خێزانێک گیانیان لەدەستدا

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە ڕێگای  نێوان کەرکوک – بەغدا، چوار منداڵ گیانیان لەدەستدا و دایک و باوکیان بە سەختی برینداربوون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە دیالە ئاماژەی بەوەکردووە، ڕووداوەکە لەڕێگای نێوان کەرکوک – بەغدا ڕوویداوە و ئەو چوارمنداڵەی گیانیان لەدەستداوە منداڵی یەک خێزانن و دایک و باوکیشیان بەسەختی برینداربوون.

باسی لەوەکردووە، ڕووداوەکە لەجۆری وەرگەڕان بووە و جۆری ئۆتۆمبێلەکەش پرادۆ بووە.

ئەوەخراوەتەڕوو، ئەو خێزانەی تووشی رووداوەکەبوون ، خەڵکی بەغدان و بەرەو پارێزگای هەولێر ڕۆیشتوون.

پەیوەنیدر